سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: هەڵاوسان لە عێراق لەمساڵدا دەگاتە 4.5%

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکرایکردووە، ئاستی هەڵاوسان لە عێراق لە ساڵی 2022دا دەگاتە 4.5%.

لە ڕاپۆرتی ئەم مانگەیدا سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاستی هەڵاوسان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی 2021 دادەبەزێت لە عێراق و دەگاتە 4.5% لەکاتێکدا لە ساڵی ڕابردوودا 6.4%.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هەڵاوسان لە وڵاتانی عەرەبیدا لە ساڵی 2023دا بەرزدەبێتەوە، بەرزترین ئاست لە سودان دەبێت و هەڵاوسانی ساڵانەی دەگاتە 76.9%، هەروەها یەمەن لە پلەی دووەمدایە بە 17.1% و میسر لە پلەی سێیەمدا دەبێت بە 12%.

بابەتی پێشتر

کاتی ڕوودانی خۆرگیران لە عێراق دیاریکرا

بابەتی دواتر

ئێران هەڕەشەدەكات: ئەمریكا لە هەرێمەوە هێرشبكات بەرپەرچی دەدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share