وەقفی سونیی عێراقی ڕایگەیاندووە، کە لە هەفتەی داهاتوودا خۆرگیران لە عێراقدا ڕوودەدات و کاتەکەشی بەدیاریکراوی دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممەی داهاتووەوە.
لە نووسراوێکدا، وەقفی سونیی عێراقی داوا لە موسڵمانان دەکات نوێژی خۆرگیران بکەن و ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوودا خۆرگیرانی نیمچەیی لە عێراق ڕوودەدات.
وەقفی سونی داوا لە هاوڵاتییان دەکات راستەوخۆ سەیری دیاردەی خۆرگیرانەکە نەکەن بۆ دووربوون لە زیانەکانی.