نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆچبەرانەی لە سنووری نێوان یۆنان و توركیا ڕووتكرانەوە كورد و عێراقی نین و زۆرینەیان خەڵكی سوریا و ئەفغانستانن.
حسێن حەمەساڵح نوێنەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران لە یۆنان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، 92 كۆچبەر لە نزیك ڕووباری ئیڤرۆس لەسەر سنووری نێوان توركیا و یۆنان ڕووتكراونەتەوە كە زۆربەیان خەڵكی سوریا و ئەفغانستانن.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە لایەن هێزەكانی پاسەوانیی سنووری ئەوروپا و هێزی دەریاوانیی یۆنانەوە دۆزراونەتەوە لە یەك دوو ڕۆژی داهاتوودا لێكۆڵینەوە لەگەڵیان تەواودەبێت و دەبرێنە كامپەوە.