بەپێی دوایین داتاكان كە ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا 18 هەزار حاڵەتی هاوسەرگیری لە عێراق تۆماركراون و 5569 حاڵەتی جیابوونەوەش تۆماركراون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەپێی داتایەكی ئەنجومەنەكە لە ماوەی یەك ڕۆژدا لە بەغدادی پایتەخت 185 حاڵەتی جیابوونەوە لە ڕۆژێكدا تۆماركراوە و واتا هەر كاتژمێرێك حەوت حاڵەتی جیابوونەوە لە بەغداد تۆماركراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئاشكراشیكردووە، پارێزگاكانی بەغداد، بەسرە و ئەنبار زۆرترین حاڵەتەكانی هاوسەرگیرییان تێدا تۆماركراوە.