بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت ئەمڕۆ و سبەینێ پلەكانی گەرما زیاتر بەرزببێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان بە گشتیی پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێت لە تۆماركراوەكانی دوێنی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە هەوری تەواو دەبێت و پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ڕۆژی پێشوو
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر / 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی / 31 پلەی سیلیزی
دهۆك / 32 پلەی سیلیزی
كەركوك/ 36 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە/ 33 پلەی سیلیزی
زاخۆ/ 33 پلەی سیلیزی
سۆران / 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان/ 37 پلەی سیلیزی