دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق د. لەتیف رەشید، محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپارد.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە،”بە فەرمی محەمەد شیاع سودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ڕاسپێردراوە”.
بەپێی دەستووری عێراق، لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، کاندیدی سەرۆک وەزیران ڕآدەسپێرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتەکەی لەماوەی 30 ڕۆژدا.
ئێوارەی ئەمڕۆش د. لەتیف ڕەشید بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەک سەرۆک کۆماری نوێی عێراق هەڵبژێردرا.