یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، “ڕاپرسی بۆ یەكپۆشیی خوێندكاران ئەنجامنادەینەوە و جەختیشدەكاتەوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن سیستمی یەكپۆشی پەیڕەوناكەین”.
د. پێشرەو حەمەجان یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی بۆ كاروباری خوێندكاران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن سیستمی یەكپۆشی پەیڕەوناكەین سەرباری ئەوەی كە ڕاپرسی ئەنجامدرا زۆرینەی خوێندكاران لەگەڵ ئەوە بوون یەكپۆشی پەیڕەوبكرێت، بەڵام بڕیاردراوە ئەمساڵ یەكپۆشی جێبەجێنەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “هیچ بڕیارێك نییە جارێكی دیكە ڕاپرسی بۆ یەكپۆشیی خوێندكاران ئەنجامبدەینەوە”.
پێشتریش سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین ڕایگەیاندبوو، بڕیاردراوە جارێكی دیكە ڕاپرسی لەبارەی پەیڕەوكردن و نەكردنی سیستمی یەكپۆشییەوە ئەنجامبدەینەوە.