دابەشکردنی نەوت بەسەر خوێندنگەی ناوچە ساردەکان کۆتایی هات

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، دابەشکردنی نەوت بەسەر خوێندنگەی ناوچە ساردەکان کۆتایی هاتووە و لە خوێندنگەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵاتیش دەستیپێکردووە.

دڵشاد محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “دوو ملیۆن و 350 هەزار لیتر نەوتمان بۆ خوێندنگەکان دابینکردووە، لە ناوچە ساردەکانیش دابەشکردنی تەواو بووە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە، دڵنیاتان دەکەینەوە ئەو بڕە نەوتەی دابینکراوە بە ڕێکوپێکی دابەشدەکرێت”.

باسی لەوەشکرد،”ئەمساڵ چوار هەزار سۆپامان کڕیوە، باوەڕ ناکەم کێشەی کەمی سۆپامان بۆ دروست بێت، ئەگەریش دروست بێت پارەیەکی باشی فرۆشتگای ناو خوێندنگەکانمان لەبەردەستدایە خەرجی بکەین”.

ئاشکراشی کرد، “حکومەتی هەرێم پێنج ملیار دیناری بۆ پەروەردەی سلێمانی بۆ کڕینی پێداویستییەکان دابینکردووە، بۆ خزمەتی خوێندکارانە و بۆ ژووری مامۆستایان نییە”.

 

 

بابەتی پێشتر

توخێل لە نێوان بەرشلۆنە و یوڤانتۆس-دایە

بابەتی دواتر

لەبارەی یەكپۆشیی خوێندكارانەوە دوا بڕیاردرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە،  ئەمرۆ…
Total
0
Share