سه‌فین دزه‌یی: ھەموو کاتێک ئامادەی چارەسەرکردنی کێشە وگرفتەکانین لەگەڵ بەغدا

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئەمنی لە شنگال زۆر گرنگە بەمەبەستی ڕێگاخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و دوبارە بونیادنانەوەی ژیان کە بەھۆی شەڕی داعش دووچاری وێرانکردن بووە.

 بەپێی ھەواڵێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان بەرپرسی فەرمانگە سەفین دزەیی و،  ئەندامانی پەرلەمانی بەریتانیا و ئەنجوومەنی لۆردانی بەریتانیا بەڕێوەچووە کە لەلایەن نوێنەرایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و دامەزراوەی کوردیش پڕۆگرێس ڕێکخرابوو.

 ئاماژە بەوەشکراوە کە، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو کاتێک ئامادەبووە کێشەکان لەگەڵ بەغدا  بە پشتبەستن بە دەستوری ھەمیشەیی وڵات چارەسەر بکات، لە نێویشیاندا پرسی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و کێشەی ناوچە جێناکۆکەکان.

 سەفین دزەیی ڕایگەیاندووە کە سەقامگیرکردنی بارودۆخی ئەمنی لە شنگال زۆر گرنگە بەمەبەستی ڕێگاخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر زێدی خۆیان و دووبارە بونیادنانەوەی ژیان کە بەھۆی شەڕی داعش دووچاری وێرانکردن بووە، ھەروەھا پێکھێنانی ھێزی پۆلیسی خۆجێی متمانەی ھاوڵاتییان دەگەڕێنێتەوە و ھاندەردەبێت بۆ گەڕانەوای ئاوارەکان.

 سەبارەت بە گرژییەکانی ناوچە سنورییەکان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، سەفین دزەیی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کەوا ھەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دانپێدانراوی دەستورییە لە چوارچێوەی وڵاتی عێراقی فیدراڵ وە بەرپرسیارییەتی ھەرێمی کوردستانە کە گەرەنتی سنورەکانی بکات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ ئەوەی خاکی ھەرێم لە دژی ھیچ وڵاتێک بەکارنەھێنرێت، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و نەریتە کارپێکراوەکان ناکرێت خاکی ھەرێم بەکاربھێنرێت بۆ دروستکردنی ھەڕەشە لەسەر وڵاتانی دراوسێ ھاوکات وڵاتانی دراوسێش پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراقی فێدراڵ بگرن

 ھاوکات پەرلەمانتاران و لۆردە بەشداربووەکان ژمارەیەک پرسیار و تێبینیان تایبەت بە بارودۆخی ناوخۆیی و ھەرێمی و گرژییەکانی ئەم دواییانە لە ناوچە سنورییەکان لەگەڵ تورکیا خستەڕوو کە گفتوگۆی چڕیان لەسەر کرا و لەلایەن بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە روونکردنەوە و زانیاری پێویستی پێشکەش کردن، ھاوکات  پەرلەمانتاران و لۆردەکان جەختیان لەسەر گرنگی دیالۆگ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ڕێگە نەدان بە تەشەنەکردنی ئەو گرژیانە کە ببنە ھۆی تێکچوونی سەقامگیری ناوچەکە.

بابەتی پێشتر

پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ئافرەتان لە کەرکوک ئەنجامدرا

بابەتی دواتر

ئارتێتا و ئارسیناڵ شکستیانهێنا؟ ئۆبامیانگ ونبووە و ئوزێل دیارنەماوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روشدی سەعید دەستگیرکرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە روشدی سەعید بە تۆمەتی دروستكردنی چەكی بانكی دەستگیركرا. سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک بە…
Total
0
Share