ناوی ئەو وێستگانەی ئەمڕۆ بەنزینی 690 و 800 دیناری دابەشدەكەن ئاشكراكرا

ئەمڕۆ شەممە بەنزینی (690 و 800) دیناری لە 14 وێستگەی سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان، سەیدسادق و عەربەت دابەشدەكرێت.

وێستگەكان بریتین لە تاسلوجە، هەڵەبجە – تانجەرۆ، مژدە، پێشەوا، برایەتی هەمیشەیی، كازیە، قەیوان 1 و 2 و 3 لە سلێمانی. هەروەها بانی مەقان لە چەمچەماڵ، یاوەر لە سەیدسادق، ئاسان لە عەربەت، كوردستانی گەورە لە دەربەندیخان و وێستگەی سەركۆ لە هەڵەبجە.

ماوەیەكە جگە لە بەنزینی 690 دیناریی عێراقی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنزینی نۆرماڵ بە 800 دینار بۆ هەر لیترێك دەدات بە شۆفێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کوردێک لە سوید لەبارەی شەڕی 10ساڵەی مافیاکانەوە دۆکیومێنتارییەک بەرهەمدەهێنێت

کاروان فەرەج، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی باشووری کوردستان دۆکیومێنتارییەک لەسەر شەڕی بەردەوامی گروپە مافیاکانی سوید بەرهەمدەهێنێت، کە ماوەی 10 ساڵە…
Total
0
Share