بە هەوڵی سەرۆك كۆمار و یەكێتی بڕیاری كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە خانەقین ڕاگیرا

بە هەوڵی سەرۆك كۆماری عێراق و فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری كشانەوەی هێزە كوردییەكان لە سنووری قەزای خانەقین ڕاگیرا.

سۆزان مەنسور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و تەواوی هێزە كوردییەكان لە سنووری قەزای خانەقین دوورە لە ڕاستییەوە و پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی عێراقەوە هەوڵێكی لەو شێوەیە هەبووە كە پێشمەرگە و هێزە كوردییەكان لە سنووری قەزای خانەقین بكشێنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە هەوڵی سەرۆك كۆماری عێراق و فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەو بڕیارە ڕاگیراوە و ئەو هێزانەی لە سنوورەكەن پاشەكشەیان پێناكرێت و لە ئەركی پاراستنی ناوچەكە بەردەوامدەبن و لە بارەگا و بنكە سەربازییەكانیان ناكشێنەوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە: هەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دابیندەكرێت

بابەتی دواتر

لە كاتی وەرگرتنی مووچەدا ئیدارەی خوێندنگەیەك نۆ ملیۆن دیناری زیادەیان گەڕاندەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share