قوباد تاڵەبانی: هێرشکردنە سەر کۆرمۆر تاوانێکی تیرۆریـ.ـستیی گەورەیە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، هێرشـ.ـکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیـ.ـرۆریستیی گەورەیە، بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێـ.ـرشکردنە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، تاوانێکی تیرۆریـ.ـستیی گەورەیە و بە ئامانجگرتنی ژیان، گوزەرانی رۆژانەی خەڵک و ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان و هەموو عێراقە، چەند بارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر ژێرخانی ئابوریی هەرێمی کوردستان پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاویی کردەییە.

وتیشی، ئەرکی حکومەتی فیدراڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هـ.ـێرشەوەن بۆ رای گشتی ئاشکرابکات، هەروەها رووبەڕووی سـ.ـزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە، جەختدەکەینەوە بەردەوامی ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپ و هێزی دەرەوەی دەوڵەت چیتر قبوڵکراونییە و ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی لێدەکەوێتەوە، هەربۆیە هەنگاوی سەرەکیی حکومەتی داهاتووی عێراق دەبێت کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی گروپ و هێزە چـ.ـەکدارەکانی دەرەوەی دەوڵەت بێت.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکاری باڵای بەرگریی بەریتانیا بۆ وەزیری پێشمەرگە: لە سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی هاوکارتان دەبین

بەریتانیا لە پشتگیریکردنی پرۆسەی چاکسازی لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت. وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 12ی کانونی یەکەمی…
Total
0
Share