لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس برینداربوون

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، كەمێك لەمەوبەر لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەكیی پێنجوێن- سلێمانی و نزیك گوندی كەژان سێ كەس برینداربوون و بەهۆی ڕووداوەكەشەوە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتییان لەو ڕێگایە دروستبووە.

زانا ڕەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، كەمێك لەمەوبەر لە لەسەر ڕێگای پێنجوێن- سلێمانی و نزیك گوندی كەژان ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی سووتەمەنی و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتدا ڕوویدا بەهۆیەوە سێ كەس برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سەرقاڵی خاوێنكردنەوەی ڕێگاكان تا ئەو تانكەرەی سووتەمەنییەكەی دەگواستەوە ئاگر نەگرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك لە وەزارەتی كارەباوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لە هەولێر كوژرا

لە یەكێك لە گەڕەكەكانی هەولێر كەسێك كوژرا و هێشتا بكوژ دەستگیرنەكراوە. رووداوەكە درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەكی مامزاوەی…
Total
0
Share