تەندروستیی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سبەینێ دووشەممەوە پڕۆسەی دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی پڕۆستات بۆ هاوڵاتییان لە نەخۆشخانەی هیوا دەستپێدەكات و پشكنینەكەش ئەو كەسانە دەگرێتەوە تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاترە، بۆیە داوا لەو كەسانە دەكەین كە دەیانەوێت ئەو پشكنینە ئەنجامبدەن سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بكەن.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، سەنتەری توێژینەوەی زانستیی نەخۆشخانەی هیوا بە هاوكاریی پزیشكان و كارمەندانی بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەكە هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی پشكنینی پێشوەختە بۆ دەستنیشانكردنی شێرپەنجەی پڕۆستات بۆ هاوڵاتییان و دانیشتووانی شاری سلێمانی دەتوانن سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بەشی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بكەن.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، پشكنینەكە ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە 55 ساڵ زیاترە بۆیە هەر هاوڵاتییەك دەیەوێت ئەو پشكنینە ئەنجامبدات، لەسبەینێ ڕۆژی دووشەممەوە دەتوانێت سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بەشی سەنتەری توێژینەوەی زانستی بكات.

بابەتی پێشتر

ژن و پیاوێك بە بەهای 90 ملیۆن دینار پارە و ئاڵتوونیان دزی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کریستیانۆ به‌ گۆڵی (700) یونایتدی برده‌ پله‌ی پێنجه‌م

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەربڕینی ئاژەڵ لە سلێمانی راگیرا

وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارێک، گۆشتفرۆشانی سلێمانی سەربڕینی ئاژەڵیان راگرت. لە کوشتارگەی سلێمانی دوای پشکنینەکانی کوشتارگەکە کۆمپانیایەک کاری پشکنین…
Total
0
Share