لەبارەی مەترسییەكانی لافاوەوە هۆشداریدەدرێت

قائیمقامیەتی سلێمانی كۆمپانیا خزمەتگوزارییەكان و ئەنجومەنی سیتییەكان لە مەترسییەكانی دروستبوونی لافاو و گیرانی ئاوەڕۆكان بەر لە هاتنی وەرزی زستان ئاگاداردەكاتەوە، جەختدەكاتەوە هەر لایەنێك كەمتەرخەم بێت لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەناز عەزیز، سەرۆكی لیژنەی سیتییەكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بە هەوڵەكانیان كرد و ڕایگەیاند، “هەموو ساڵێك لە مانگی تشرینی یەكەمدا كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاریی سیتییەكان ئاگادار دەكەینەوە دەستبكەن بە كار و ئامادەباشی لە تۆڕی ئاوەڕۆی سیتییەكان و پاككردنەوەی مەنهۆلەكان، تا وەكو لە وەرزی زستاندا كێشە و گرفت بۆ دانیشتووانی سیتییەكان دروست نەبێت”.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەنجومەنی سەرجەم سیتییەكانی سنووری شاری سلێمانی ئاگادار دەكەینەوە پێش هاتنی وەرزی زستان دەستبكەن بە پاكردنەوەی هێڵی ئاوەڕۆ و مەنهۆڵەكان و باراناوەكان، ئەنجومەنی هەر سیتییەك لەو ڕووەوە كەمتەرخەمی بنوێنێت یاخود ئامادەكاریی تەواو نەكات، یاخود سكاڵای لەسەر تۆمار بكرێت، لیژنەكەیان لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەكات و بە پێی یاساو ڕێنماییەكان مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات محەمەد: پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “پێویستە حکومەت بە جددی کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی گشتی بکات”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی،…
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، رایدەگەیەنێت، “هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
Total
0
Share