دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق بانکی ڕافیدەین بە دزییەکی یەک ملیار دۆلاری تۆمەتباردەکات

 لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە، بوونی دزییەکی لە بانکی ڕافیدەین ڕاگەیاند کە سەر بە حکومەتە و بە نزیکەی یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی دەخەمڵێندرێت.

ئەحمەد تەها ئەلروبەیعی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەو وەڵامانەی دەست وەزارەتی دارایی کەوتوون پشتڕاستیدەکەنەوە، دزی لە داهاتی ژمێریاریی ئەمیندا هەبووە کە سەر بە باجی گشتییە لە بانکی ڕافیدەین، کە لە ( 800) ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی‌ لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی كارگێڕی له‌و بابه‌ته‌، لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌شی ڕاسپاردووە بۆ لێکۆڵینەوە له‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی پێشوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ده‌ستدانی ئه‌و بڕه‌ گه‌وره‌ بڕه‌ له‌ هەژماری باجی گشتی لە سەردەمی بەڕێوەبردنی ئەواندا بووە و لە ژێر بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتی ڕاستەوخۆی ئەواندا بووە.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەشدەکات، “وەزارەتەکە پشتڕاستی کردووەتەوە کە چاوەڕێی لێکۆڵینەوەی دادوەری دەکەن، بەو پێیەی کەیسەکە لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەرییە، کە ئەرکێکی گشتی هەیە بۆ پاراستنی پارەی گشتی”.

داوای لە حكومەت و دامودەزگاكانی چاودێری كرد، ڕێگری بكەن چوونەدەرەوەی بەڕێوەبەران و كادیرانی باڵای دەستەی باج تا كۆتایی لێكۆڵینەوە كارگێڕی و دادوەرییەكان.

بابەتی پێشتر

بە چەند ڕێگایەک بەفیڕۆدان و فڕێدانی خواردن لە چێشتخانەکەتدا کەمبکەرەوە

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: کورسی پەرلەمان نە هی ئێمەیە نە هی حیزب

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share