سودانی بە زمانێکی سادە پەیامێکی یەکلاکەرەوەی بڵاوکردەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق چووە شاری واست، لەگەڵ شێخە عەشائیرەکانی ناوچەکە کۆبووەوە، بە زمانێکی سادە پێی راگەیاندن، بڕیاڕی جەنگ و ئاشتی لە دەستی دەوڵەتدایە، هەرکەسێکیش لێی دەربچێت، رووبەڕووی دەوڵەت وەستاوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شاری واستی کرد، سەردانەکەی بۆ بابەتی بەدواداچوونی خزمەتگوزاری بوو لە شارەکە هاندان بوون بۆ خێراکردنی کارەکان و لابردنی ئاستەنگەکان.

لە میانەی سەردانەکەدا، شێخە عەشائیرەکانی سنوورەکەی بەسەرکردەوە، پەیامەکەی دووپاتکردەوە کە عێراق دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و لوبنان رەتدەکاتەوە، راشیگەیاند، کە بڕیاری جەنگ و ئاشتی لەسەر دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانە،.

بە زمانێکی سادە راشیگەیاند، هەر کەسێک لە دژی بڕیارەکانی دەوڵەت بووەستێتەوە و لێی لابدات، رووبەڕووی دەوڵەت دەبێتەوە کە پشت بە دەستوور و یاسای دەبەستێت.

پێشی راگەیاندن، بەرژەوەندی عێراق و عێراقییەکان لە سەرووی هەموو رەچاوکردنێکەوەیە و دەبێت هەر واش تەماشای بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share