تۆمەتبارانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی هەولێر دەستگیرکران

تۆمەتبارانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری هەولێر دەستگیرکران کە پاسەوانی  تایبەتی عەقید هاوکار جاف بوون.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی دژەتیرۆر و ئاسایش لە گەڕەکی شەهیدانی یەكێتی لە هەولێر هەردوو تۆمەتباری کوشتنی (هاوکار جاف) دەستگیرکران”.

ئەو دوو کەسەی ئەمشەو دەستگیرکراون، پاسەوانی تایبەتی عەقید هاوکار بوون”.

پێشتریش ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، “لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا دوایین زانیاری لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران ئاشكرادەكات

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لەبارەی دروستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران دەدات و جەختیشدەكاتەوە بەپێی بەدواداچوونەكانمان…
Total
0
Share