زیندانیكراوانی گرتووخانەیەكی سوید بەهۆی خواردنی پەتاتە و ساوەرەوە مانیانگرتووە

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە 90 زیندانیكراو لە گرتووخانەی “تێداهۆڵم” لە سوید مانیانگرتووە چونکە لە گرتووخانەكەدا تەنها پەتاتە و هێلکە و ساوەریان پێدەدەن، ئەوانیش بەدڵیان نەبووە و سکاڵایان گەیاندووەتە حکومەت.

کەناڵی SVTی سویدی بەدواداچوونێکی بۆ ئەو پرسە کردووە و ئاشکرایکردووە، “زیندانیكراوان وتوویانە خواردنەکەیان بەدڵ نییە چونکە ئەوە تەنها منداڵێکی هەشت ساڵان تێردەکات و خواردنەکە تەندروست نییە”.

لە وەڵامی ئەو گلەییدا بەرپرسانی گرتووخانەی “تێداهۆڵم” ڕایانگەیاندووە، “ئەو خواردەمەنییەی لە زیندانەکەدا دابەشدەکرێت تەنها بۆ زیندانییان نییە، بەڵکو کارمەندان و بەرپرسانیش هەمان خواردەمەنی دەخۆن”.

زیندانیكراوان گلەیی ئەوەشیان هەبووە، کە میوەی پێویست و خواردنی بەستوویان بۆ دابیننەکراون و ئەوەش ژیانیانی سەختکردووە.

گرتووخانەی “تێداهۆڵم” زیاتر لە 150 زیندانیكراوی خاوەن سزای قورسی تێدا دەمێننەوە و یەکێکە لەو گرتووخانانەی لەلایەن حکومەتەوە سەرنجیان لەسەرە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕێبوار کەریم وەلی: 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی نییە هەر حکومەتێک یاسای بودجەی نەبێت بێنامووسە

ڕێبوار کەریم وەلی ئاشکرایدەکات، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە، بەڵام پارەی باج و موڵکی گشتی…
Total
0
Share