خانەنشینیان ئاگاداردەكرێنەوە.. تایبەتە بە خەرجكردنی دەرماڵە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دەبێت خانەنشینان ساڵانە فۆڕمی دەرماڵە پڕبكەنەوە ئەو كات دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵیان بۆ خەرجدەكرێت، جەختیشدەكاتەوە پێشتر تا مانگی نۆ قەرەبووی ئەو خانەنشینانە كراوەتەوە كە فۆڕمەكەیان درەنگ گەڕاندووەتەوە.

عەزیز عەلی فەتاح بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەر خانەنشینێكی پێشمەرگە دەبێت ساڵانە فۆڕمی دەرماڵە پڕبكاتەوە كە تایبەتە بە خەرجكردنی دەرماڵەی هاوسەرگیری و منداڵ، ئەگەر ئەو فۆڕمە ساڵانە پڕنەكاتەوە دەرماڵەكانی بۆ نابەسترێت و بەپێی ڕێنماییەكان دەبێت هەموو ساڵێك ئەو فۆڕمە لەلایەن مووچەخۆرەكەوە پڕبكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “ئەو كەسانەی فۆڕمەكە درەنگتر بۆ ئێمە دەگێڕنەوە مافیان نافەوتێت و تا مانگی نۆ قەرەبوومان بۆ كردوونەتەوە، پێشتر قەرەبووی ساڵانی دیكەشمان كردووەتەوە، بەڵام ئەو بابەتە پێویستی بە ڕەزامەندیی وەزارەتی دارایی دەبێت”.

بابەتی پێشتر

سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەترسییەك ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

هەموو ڕۆژێك حەوت زانیاریی نەبیستراو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share