وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی دا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم بڕیاری دا بە كەمكردنەوەی كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران بە ڕێژەی 45%.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “كرێی كەمكردنەوەی كرێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 45% لە گشت قۆناغەكانی خوێندنی بەرایی و خوێندنی باڵا (پارالێل – ئێواران)، كەمدەكرێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشكردووە، “هەروەها كرێی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكان بەپێی ئەنجامەكانی ڕیزبەندیی نیشتمانی بە ڕێژەی 10 % تاوەكو 20% بۆ سەرجەم قۆناغەكانی خوێندن كەمدەكرێنەوە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: پڕۆژە گرنگەكە جێبەجێدەكرێت

بابەتی دواتر

داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكرێت<br>تایبەتە بە دەست بەسەراگرتنی چەكی بێمۆڵەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستیی هەرێم: پێداچوونەوە بە نرخی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان دەكەینەوە

وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، كەرتی تایبەتی تەندروستی لە هەرێم ڕێكدەخەنەوە و بە نرخەكانی خزمەتگوزاریی تەندروستیدا دەچنەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share