كەمێك پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەیەك لە گەڕەكی بەختیاری شاری هەولێر كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
نەقیب سەركەوت كاڕەش وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كەوتووەتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، تا ئێستا هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزاندراوە و تیمەكانمان لە هەوڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەدان.