کەسێک بە تۆمەتی ڕێگریكردن لەهاوڵاتییان دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی ڕێگریکردن لە هاوڵاتییان ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لەسەر داواكراوێك بە تۆمەتی ڕێگریكردن لەهاوڵاتییان، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد”.

ئاشکراشیکرد، “دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیربكرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ح ، ع لەدایكبووی 1997 ) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 441 (ڕێگریكردن) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا:<br>کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنانی زیاتر لە هەرێمدا بکەن

بابەتی دواتر

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share