عەبدلمەهدی: دەمانویست ژاپۆنییەكان بهێنینە عێراق و ئەمریكا هێڵی سووری بەزاند

عادل عەبدلمەهدی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق لە یەكەم دیداری میدیاییدا دوای بەجێهێشتنی پۆستەكەی، باس لە هەوڵەكانی حكومەتەكەی بۆ كەمەندكێشكردنی وڵاتانی پیشەسازی دەكات بۆ عێراق لەپێناو خزمەتكردن لەبەرانبەر نەوت دا.

لە دیدارەكەدا سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، لایەنە سیاسییەكانی تۆمەتباركرد بەوەی حكومەتەكەیان “بەبێ پشتیوانیی سیاسی و پەرلەمانی بەجێهێشتبوو.”

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە لە سەروبەندی خۆپیشاندانەكانی كۆتایی ساڵی ڕابردوو و سەرەتای ئەمساڵدا، “ئەمریكییەكیان هەموو تواناكانیان خستەگەڕ بۆ ئەوەی عێراق نەتوانێت هێزەكانی ئەمریكا دەربكات”، كە ئەوەش یەكێك بوو لە داواكارییەكانی شەقام.

عادل عەبدلمەهدی باسی لە كوژرانی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن ئەمریكا-وە كرد و وتی، “شەهید قاسم سلێمانی هێڵێكی سوور بوو، ئەمریكا بەزاندی.”

لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند، “ڕێككەوتنی نێوان عێراق و چین، سەرەتایەك بوو بۆ دۆزینەوەی هاوبەشی تر لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش، بیرمان لەوە دەكردەوە ژاپۆن و هندستان و كۆریای باشوور و چەند وڵاتێكی تریش كەمەندكێش بكەین بۆ ئەوەی بێنە عێراق و لەبەرانبەر نەوتدا خزمەت بكەن و بەشداری بكەن لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا.”

ماوەیەك بەرلەوەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ناچاری دەستلەكاركێشانەوە بكرێت، عادل عەبدلمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق، ڕێككەوتنێكی ئابووری لەگەڵ چین دا واژۆكرد بۆ ئەوەی لەبەرانبەر نەوتدا، ئەو وڵاتە پرۆژەی ئابووری و خزمەتگوزاری لە عێرق دا جێبەجێ بكات.

بابەتی پێشتر

بایدن: ترەمپ دیكتاتۆرەكانی لە ئامێزگرت و ئێران-ی لە چەكی ئەتۆمی نزیككردەوە

بابەتی دواتر

فلیپین.. گەر دوو كەس لە یەكتر نزیكببنەوە داركاری دەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی دابەشکردنی مووچە وەفدێکی دارایی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو وەفدێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن و…
Total
0
Share