بڕیار ڕەشید: وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنیدا نەوتی سپی و بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان دابینبكات

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی نەوتی عێراق بەڵێنیدا نەوتی سپی و بەشە بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی دابینبكات.

د. بڕیار ڕەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” لە درێژەی بە دواداچوونی بەردەواممان بۆ بەشە نەوتی سپی و بەشە بەنزینی سلێمانی و هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە، جارێكی تر سەردانی د. حامید زوبەیعی بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراقم كرد بە مەبەستی بە دواداچوون بۆ پێداویستی نەوتی سپی و بەشە بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان و سلێمانی”.

ئاشكرایكرد، “گفتوگۆمان لەسەر نووسراوەكان و بەڵێنەكانی پێشووتركردەوە و بریكاری وەزارەتی عێراق دووپاتیكردەوە كە لە 10ی 10ی 2022 دەستدەكەن بە پێدانی نەوتی سپی و بەنزینی نۆرماڵ”.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: تا ئەبەد قەرزاری مامۆستایانین و داوای لێبوردنیان لێدەکەین

بابەتی دواتر

وەزیری نەوتی عێراق ڕوونكردنەوە لەسەر بڕیارەكەی ئۆپیك+ دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی کرایە پشووی فەرمی

سبەی پێنجشەممە لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان کرایە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، “بە بۆنەی…
Total
0
Share