(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید دوو خاڵی له‌ده‌ستدا و بارسا گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌ی لالیگا

له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ له‌ یاریگای خۆیدا یه‌کسانبوونی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆساسونا تۆمارکرد‌.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌ یاریگای “سانتیاگۆ بێرنابیۆ” میوانداریی یانه‌ی ئۆساسونای کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی یه‌کسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی‌ “لۆس بلانکۆس” له‌ خوله‌کی 42 له‌لایه‌ن ڤینیسیۆز جونیۆره‌وه‌‌‌ تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش له‌ خوله‌کی 51 له‌لایه‌ن ئێنریکی گارسیا کیکی-یه‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید‌ به‌ 19 خاڵه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ڕکابه‌ری مێژوویی هاوتا بووه‌وه‌ و به‌ جیاوازی گۆڵ یانه‌ که‌ته‌لۆنییه‌که‌ له‌‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی “لالیگا” جێگیر بوو، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئۆساسونا به‌ 13خاڵه‌وه چووه‌‌ پله‌ی شه‌شه‌م.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی كارەبا: هەوڵی زۆر دراوە كارەبای نیشتمانی زیادبكرێت

بابەتی دواتر

یوڤانتۆس 3-0 بۆلۆنیا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلان خواستی لەسەر گۆڵپارێزی لیلە

بەهۆی ئاڵۆزبوونی دانوستاندنەکان بۆ نوێکردنەوەی بۆندی جیانلویجی دۆناروما، بەڕێوەبەرانی یانەی ئەی سی میلان هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مایک مایگنان…
زیاتر ببینە

پێدری کەی دەگەڕێتەوە؟

پێدری دەستی کردەوە بە ڕاهێنان کردن لە ژێر دەستی پزیشکەکاندا پێدری لە قۆناغی پێش کۆتایی چارەسەری پێکانەکەیدایە تا…
Total
0
Share