وەهاب هەڵەبجەیی: مام جەلال ئەو سەرکردە مەزنەی کوردە کە دووبارەبوونەوەی ئەستەمە

‎وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر، پەیامێكی بۆ ساڵڕۆژی ژیانئاوایی سەرۆك مام جەلال بڵاوكردەوە و دەڵێت، “لە نەبوونی ئەو بۆشاییەکی گەورە لە خەبات و ئەزموونی سیاسیی گەلەکەماندا دروستبووە”.

لە پەیامەكەیدا بەڕێوبەری گشتیی دەزگای دژەتیرۆر نووسیویەتی، “پێنج ساڵ بەسەر ماڵئاوایی شكۆی نیشتمان و نەتەوە سەرۆك مام جەلال تێپەڕدەبێت، ئەمڕۆ لە هەموو ڕۆژێك زیاتر یەكێتیەكەمان، گەلەكەمان و ڕێبازی دیموكراسیی ناوچەكە و عێراق بە تایبەتی، پێویستی بە حیكمەت و ئەزموون و دونیابینیی سەرۆك مام جەلالە”.

‎ڕاشیگەیاندووە، “کۆچی دوایی مام جەلال کۆستێکی گەورە بوو بۆ عێراق و کوردستان بە تایبەتی، چونکە چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنە جیاوازەکان بوو، وەک سەرکردە عێراقییەکان ناویان بە (صمام امان العراق) دەهێنا و سیاسییەکی بێهاوتابوو، لە نەبوونی ئەو بۆشاییەکی گەورە لە خەبات و ئەزموونی سیاسیی گەلەکەماندا دروستبووە”.

‎وەهاب هەڵەبجەیی جەختدەكاتەوە كە “مام جەلال ئەو سەرکردە مەزنەی کوردە کە دووبارە بوونەوەی ئەستەمە، نەک تەنها کوردستانییان، گەلانی عێراق بە گشت نەتەوە و پێکهاتەکانیانەوە شانازی بە خەبات و تێکۆشانی مام جەلالەوە دەکەن” و دەڵێت، “ڕۆحت شاد ڕابەر و سەرکردەم، ڕۆحت شاد ڕابەری نیو سەدە خەباتی کورد”.

بابەتی پێشتر

كارەبای نیشتمانی گەیەندرایە گوندی قەڵای میكائیل لە سنووری ناحیەی قادركەرەم

بابەتی دواتر

یەدەگە زەبەلاحەكەی گۆگردی عێراق ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دادەبەزێت

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەكرێت بەهای دۆلار دابەزینی زیاتر بەخۆوە ببینێت ئەوەش بەپێی ئەو رێكارانەی بانكی ناوەندیی…
Total
0
Share