پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە دەکات.

لە بانگهێشتنامەیەکدا کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە هاتووە، پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ی پێشنیوەڕۆ کۆدەبێتەوە، دانیشتنەکە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێرکاری دەکات.

بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:

بە‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٧)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠)ی به‌یانیی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/۲ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

  • بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
بابەتی پێشتر

كشتوكاڵی سلێمانی وردەكاریی پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

دوایین زانیاری لەبارەی دۆخی بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئارد هەرزانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی ئارد لە بازارەكاندا هەرزانبوو. سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بارزگانیی سلێمانی…
Total
0
Share