بەغداد بەنداوەكانی هەرێم نۆژەندەكاتەوە

وەزیری كشتوكاڵی عێراق بەڵێنیدا ئەو گرفتانەی دووچاری بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستاندا چارەسەری بكەن و ئاشكرایدەكات، “لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیا لەبارەی بەردانەوەی ئاو بەڕووی خاكی عێراقدا گفتوگۆكراوە”.

ئەمڕۆ شەممە، مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كرد و لە شاری سلێمانی لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستاندا كۆبووەوە و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بابەتێكی سیادین تەنها خزمەت بە هەرێمی كوردستان ناكەن، بەڵكو بۆ عێراقیش گرنگن بۆیە لە ڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتمەند بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان كە پێویستییان بە چاكسازی و بەردەوامیدان هەیە حكومەتی عێراق ئامادەیە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا و قەیرانی ئاوەوە كە بابەتێكی جیهانییە لەگەڵ توركیا قسەمان كردووە وەڵامیان ئەرێنی بووە، بەڵام بەداخەوە لە دانیشتنەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامیان نەرێنی بووە.

ئاشكرایكرد، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق نەیتوانیووە سەركەوتووبێت لە تەرخانكردنی بودجە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو كێشانەی بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە بەرۆكی عێراقی گرتووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بۆ فەرەنسا<br>ڕۆڵ ببینن لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

یۆنامی لەسەر خۆپیشاندەران هاتەدەنگ و داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارین بەرامبەر بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم و دابینكردنی ژیانێكی سەقامگیر بۆ خەڵكەكەمان و ئامانجمان…
Total
0
Share