قوباد تاڵەبانی بۆ فەرەنسا
ڕۆڵ ببینن لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی و شاندێكی فەرەنسا پێکەوە باسی دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکەیان کرد و جەختیان لە گرنگیی ڕەخساندنی دیالۆگی نیشتمانی بۆ گەیشتن بە چارەسەری کێشەکان کردەوە.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ شەممە پێشوازیکرد لە سیناتۆر کریستیان کامبۆن سەرۆکی لیژنەى پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەرگرى و هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا.

لەو دیدارەدا کە لە مەکتەبی سیاسیی (ی. ن. ک) لە هەولێر بەڕێوەچوو و ئۆلیڤیێ دیکۆتینێ کونسوڵى فەرەنسا ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی عێراق و هەڕەشەکانی سەر پرۆسەى سیاسی و هەوڵی لایەنەکان بۆ دۆزینەوەى ڕێگەچارەی پێویست. لەو بارەیەوە، جەخت لەوە کرایەوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەناببەنەبەر دیالۆگی نیشتمانی و داڕشتنی سیاسەتێکی حوکمڕانیی چاکساز لە پێناو بەرژەوەندیی وڵات دا.

لەو چێوەیەشدا وردەکاریی هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکە لەبەر ڕۆشنایی کاریگەرییە دەرەکییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، بەتایبەت بۆردومانەکانی ئەم دواییەى ئێران بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد فەرەنسا ڕۆڵ ببینێت لە پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان لە ڕێی کەناڵە دیپلۆماسییەکانییەوە.

سەبارەت بە حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی چاکسازی، شاندی میوان دەستخۆشییان لە هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی بوارى حوكمڕانی و چاکسازی لە سەرجەم جومگەکانی حکومەت و بەڕێوەبردندا، هاوکات پشتیوانیی خۆیان بۆ هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە بردنەوەی لە تۆرینۆ لە لووتکەدا جێگیربوو

بابەتی دواتر

بەغداد بەنداوەكانی هەرێم نۆژەندەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی مریشك دابەزی

سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان رایدەگەیەنێت، نرخی مریشك دابەزینی بەخۆوە بینیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگەپەلەوەرییەكان بە دوو هەزار…
Total
0
Share