بەهۆی ڕووخانی باڵەخانەیەک لە بەغداد دوو کەس گیانیان لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی بەغداد بڵاویکردەوە، باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی لە ناوەندی بەغدادی پایتەخت ڕووخاوە و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.

جەودەت عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانی لە ڕایگەیاند، باڵەخانەیەکی چوار نهۆمی لە ناوچەی کەڕادە لە نزیک چێشتخانەی قەدوری لە ناوەڕاستی بەغداد ڕووخاوە.

ئاماژه ی به وه شكرد، له ئێستادا تیمه كانی به رگریی شارستانی له شوێنی ڕووداوەكەن و بۆ گه ڕان به دوای هاووڵاتییاندا و دۆزینەوەیان .

هاوكات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمەكانی بەرگریی شارستانی توانیویانە 13 هاوڵاتی ڕزگاربكەن دوای ڕووخانی باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گۆڕەپانی ئەلوەسیق لە بەغدادی پایتەخت.

https://t.me/sabreenS1/60619

بابەتی پێشتر

لە دەربەندیخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سەرکردەیەکی پێشووی گۆڕان باس لە چارەنووسی بزوتنەوەکە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەقیدێكی پۆلیس كوژرا

لە شەڕی نێوان دوو بنەماڵەدا، عەقیدێكی پۆلیس كوژرا. دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە ناوبژیوانیی نێوان دوو بنەماڵەی بەشەڕهاتوودا،…
Total
0
Share