وێنەی شا چارڵسی سێیەم خرایەسەر دراوی بەریتانیا

وێنەی شا چارڵسی سێیەم پاشای نوێی بەریتانیا خرایەسەر دراوی بەریتانی و شێوەكەی ئاشكراكرا.

خانەی سكەلێدانی دراوی بەریتانیا ئەمڕۆ هەینی ئاشكرایكرد، وێنەی شا چارڵسی سێیەم پاشای بەریتانیا خراوەتەسەر دراوی كانزایی و لەگەڵ خستنەڕووی نموونەیەك لە دراوە نوێیەكەدا ڕایگەیاند، بەمنزیكانە دەخرێتە بازاڕەوە.

وێنەكەی شا چارڵسی سێیەم لەسەر پاوەندی بەریتانی، لە لایەن مارتن جێنینگز نیگاركێش و پەیكەرسازی بەریتانییەوە دیزاینكراوە و كارەكە ڕەزامەندیی خوودی پاشای وڵاتەكەی بەدەستهێناوە.

سەرەتا وێنەی شا چارڵسی سێیەم دەخرێتەسەر دوو دراوی كانزایی لە جۆری 5 پاوەندی و 50 پێنسی و وێنەی شاژنە ئێلیزابێسی دووەمیش لە دیوی پشتەوەی دراوەكاندا دەنەخشێندرێت.

جگە لە وێنە، لەسەر دراوەكان بە لاتینی نووسراوە “شا چارڵسی سێیەم، بە سوپاسگوزاریی خودا، داكۆكیكارە لە باوەڕ”.

خانەی سكەلێدانی دراوی بەریتانیا دەڵێت، لە چەند مانگی داهاتوودا دراوەكە دەخرێتە بازاڕەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ ساڵى 2021دا له‌ گوگڵ زۆرترین گه‌ڕان بۆ چ وشه‌یه‌ك كراوه‌؟

ماڵپه‌ڕی گوگڵ لیستى ساڵانه‌ى دیارترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه‌ زۆرترین گه‌ڕان ‏بۆكراوه‌ و بابه‌ته‌كانیشی دیاریكردووه‌.‏ گوگڵ كه‌ فراوانترین…
زیاتر ببینە

نامۆترین ژمارەكانی گینس لە 2021دا
بەهێزترین قرقێنە، گەورەترین دەم و باڵابەرزترین تازەلاو تۆماركراون

دەیان ژمارەی پێوانەیی بەمدواییە لەنێو كتێبی گینس-ی جیهانی لەماوەی ساڵی ‏‏2021دا تۆماركراون، وەك هەمیشە هەندێكیان نامۆ و ناباو…
Total
0
Share