کۆمپانیایەکی چینی کۆپیکردنی یەکەم گورگی جەمسەری لە سەگ بە پشتبەستن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بۆماوەیی ڕاگەیاند.
چاو جیان بینگ، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سینۆجین ڕایگەیاند، “دوای ئەوەی گورگێکی جەمسەری لە ڕێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بۆماوەیی کۆپیکرا ، 100 ڕۆژ لەمەوبەر هاتە دونیاوە، کە ڕەگەزی مێیە، ناوی “مایای نوێیە”یە و هەڵگری جیناتەکانی گورگی ڕاستەقینەیە، بەڵام لەگەڵ گورگدا ناژی بەڵکو لەگەڵ سەگی جۆری بیگڵ دەژی کە لە منداڵدانیدا هەڵیگرتووە”.
ئاشکراشیکردووە، “بەهۆی ئەوەی گورگی مێینەی گونجاومان دەستنەکەوتووە، ناچاربووین لە منداڵدانی سەگدا هەڵیبگرین، بەڵام بەهۆی بوونی DNA هاوبەش لەنێوان ئەو دوو جۆرە ئاژەڵەدا پرۆسەی دووگیانییەکە سەرکەوتوو بووە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ” ئامانج لەبەرهەمهێنانی ئەو جۆرە گورگە، پارێزگاریکردنە لەو ئاژەڵانەی نزیکبوونەتەوە لە لەناوچوون”.
VIDEO: 🐺 Chinese scientists create “world’s first” cloned Arctic wolf pic.twitter.com/QzUBBRBZTz
— AFP News Agency (@AFP) September 21, 2022