ئەندامێكی خولی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، عەیبەیەكی گەورەیە بۆ ئەو لایەنەی دژی درێژكردنەوەی پەرلەمان بووە و ئێستا خۆی بیەوێت تەمەنی پەرلەمان درێژبكاتەوە لە كاتێكدا كە ئێستا هیچ بیانوویەك بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان نییە.
عەدنان عوسمان ئەندامی خولی سێیەم لە پەرلەمانی كوردستان و كەسایەتیی سەربەخۆ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئێمە لە خولی سێیەم دژی درێژكردنەوەی تەمەنی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بووین كە ئەو كاتە تێپەڕێندرا و ئەو لایەنانەی ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەن تەنها ئامانجیان ئەوەیە كە هەڵبژاردن دوابخرێت و بڕوایان بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات نییە، ئەگەر نا دۆخی هەرێمی كوردستان لە هەموو ڕوویەكەوە سەقامگیرە و پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت نەك دوابخرێت”.
عەدنان عوسمان ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “عەیبەیەكی گەورەیە بۆ هەر لایەنێك كە پێشتر دژی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان كاریكردبێت و ئێستا كار بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بكات”.