شەڕی نێوان دوو بنەماڵە حەوت كەسی برینداركرد

بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە، حەوت كەس لە قەزای ئاكرێ برینداربوون.

عەمید ڕەشید محەمەد بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاكرێ بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و لەبارەی ڕووداوی شەڕكردنەكەوە ئاشكرایكرد، هەردوو لایەنی شەڕەكە دراوسێی یەكترن و بەهۆی ناكۆكی لەسەر زەوی و زارەوە شەڕ لە نێوانیاندا دروستبووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئاكرێ ڕایگەیاند، حەوت كەس لە هەردوولا برینداربوون كە سیانیان ژنن و لەناو بریندارەكاندا منداڵیش هەن.

عەمید ڕەشید محەمەد وتیشی، 10 كەس لەسەر ئەو شەڕ و كێشەیە دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

لە گەرمیان باندێکی بەکارهێنان و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ژنان گەورەترین قوربانییانی کوشتن بە پاساوی شەرەفن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share