فەرمانگەی میدیا و زانیاری: حکومەت بەرە بەرە خۆی لە قەرزەکانی دەرباز دەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند، بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت و ڕێکخستنەوەى داهاتى ناوخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى لەو قەرزانەى کەلەسەرى کەڵەکە بووە دەرباز دەکات. 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ” حکومەتی هەرێم لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵ، زیاتر لە دوو هێندەی سێ مانگی یەکەمی ساڵ، قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیا نەوتییەکانی داوەتەوە کە بڕەکەی 422 ملیۆن و 465 هەزار و 576 دۆلارە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢٠٦.١٠٤.٦٢٦) 206 ملیۆن و 104 هەزار و 626 دۆلار قەرزدراوەتەوە، لە سێ مانگی دووەمیش422 ملیۆن و 465 هەزار 576 دۆلار بووە”.

ئاشکراشیکرد، ” لەماوەى ڕابردوودا حکومەتى هەرێمى کوردستان بەهۆى نەناردنى شایستە داراییەکانى لەلایەن حکومەتى عێراقەوە تووشى قەرزێکى زۆر بویەوە، بەڵام بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوت و ڕێکخستنەوەى داهاتى ناوخۆ و کەمکردنەوەى خەرجى، بەرە بەرە حکومەتى هەرێمى کوردستان خۆى لەو قەرزانەى کە لەسەرى کەڵەکە بووە دەربازدەکات”.

بابەتی پێشتر

سكالۆنی دوای مۆندیال واز لە ئەرجەنتین دەهێنێت

بابەتی دواتر

پێكانی هازارد قورس نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share