مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت و پەروەردەی ڕواندز داوا لە وانەبێژان دەكات سەردانیان بكەن.

لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز ئاگاداركراونەتەوە ئەوانەی مامۆستای وانەبێژی دانەمەزراویان هەیە، سەردانی دیوانی پەروەردە ــ بەشی وردبینی بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز، ئەو شایستە داراییەی مامۆستایانی وانەبێژ كە دابەشدەكرێت تایبەتە بە مانگی ئابی ئەمساڵ.

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕواندز دەڵێت، “پێویستە خوودی بەڕێوەبەر یان یاریدەدەر ئامادەبێت بە مەبەستی وەرگرتنی بڕی شایستە داراییەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی حەمەساڵح: تەماح كراوەتەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بەتاڵ كۆدەكەنەوە

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تەماحكراوەتەوەسەر گیرفانی ئەو كەسانەی كارتۆن و دەبەی ئاوی بە تاڵ لە زبڵدانەكانی سنووری پارێزگای…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: سبەینێ ئەنجومەنی وەزیران کۆنابێتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆنابێتەوە. سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە، ئەنجومەنی…
Total
0
Share