نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی جیاواز كرد.

مێسی ئاماژەی بەوەدا كە ئەو ئەمساڵ حاڵی باشە و دەیەوێت ناسناوی چامپیۆنز لیگ بۆ پاریس بباتەوە.

پێشیوایە لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا ئێستا زۆر بەهێزن و بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەموو هەڵبژاردەكان ئامادەن.

بەشێك لە قسەكانی مێسی

/ هەمیشە خەڵاتە تاكییەكان تایبەت مەندی خۆی هەیە و بە هۆی بەدەستهێنانی ناسناوە بەكۆمەڵەكانەوە بووە، سوپاسی هاوڕێكانم دەكەم كە هاوكاریان كردوم بۆ ئەوەی چەندین خەڵاتی تاكی بەدەست بهێنم.

/ كۆمەڵێك یاریزانی باش و بەتوانا كۆكراوەتەوە، ئامانجەكە ڕوونە، دەزانین چۆن یاریی دەكەین، دەزانین مۆندیال قورسە بەڵام ئامانجمان بردنەوەیەتی، ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر هەڵبژاردەیەك كە بەرامبەرمان بوەستێتەوە.

/ سەرەتا قورس بوو بۆ من رۆزاریۆ جێبهێڵم، بەڵام دڵنیا بوم لەوەی لە بەرشلۆنە سەركەوتوو دەبم بۆیە دوای خەونەكەی خۆم كەوتم.

/ ئاستەمە بتوانم باسی ئەوە بكەم كە لە كوپا ئەمریكا ڕوویدا، ساتێكی مێژوویی بوو، هەمیشە لەپێناو بەدەستهێنانی ناسناودا جەنگاوم بۆ ئەرجەنتین، دواجار توانیم سەركەوتوو بم.

/ سەرەتای چونم بۆ بەرشلۆنە هەندێ یاریزان زۆر باش مامەڵەیان لەگەڵ كردم، ڕۆناڵدینیۆ و پینتۆ و پۆیۆل و چاڤی و ئێنێستا و دیكۆ، زۆر نزیكبون لێمەوە.

/ بەهۆی شكستی یارییە كۆتاییەكانەوە توشی لێدان و ڕەخنەی زۆر بومەوە

/ ساڵی ڕابردوو هەموو شتێك بۆ من قورس بوو، ماڵ و شوێن و خوێندن و یاریگا و هەموو شتێكم گۆڕابوو، بەڵام ئەمساڵ دۆخەكە گۆڕاوە و ئامانجەكانی خۆمم بۆ وەرزی نوێ دیاریكردووە.

/ ئامانجم لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگە

/ ئەم وەرزە من زۆر باشم و لە وەرزی ڕابردوو جیاوازتر دەبم، ئامانجی خۆمم هەیە و هەوڵی بۆ دەدەم.

بابەتی پێشتر

سێ كەس دەستگیركران دەیانویست بە پاسپۆرتی ساختە بچن بۆ ئەڵمانیا

بابەتی دواتر

خشتەی یارییەكانی ئەمڕۆ دوو شەممە ببینە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share