محەمەد شیاع سودانی كاندیدی چێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كارنامەی حكومەتەكەی لە كاتی بوونی بە سەرۆك وەزیران ئاشكراكرد و دەڵێت، “دەسەڵاتەكانم بەكاردەهێنم و لێپرسینەوە لە وەزیر دەكەم و ئەگەر شكستیهێنا دەیگۆڕم”.
كاندیدەكەی پۆستی سەرۆك وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك نووسەر و ڕۆژنامەنووسدا كۆبووەتەوە و بەپێی میدیای عێراقی، سودانی ڕایگەیاندووە، كارنامەی حكومەتەكەی چارەسەركردنی گرفتەكانی كارەبا، كەرتی تەندروستی، خزمەتگوزاری و ڕێگاوبان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەخۆدەگرێت و كاردەكات بۆ بووژاندنەوەی كشتوكاڵ و پیشەسازی و ڕەخساندنی دەرفەتی كار”.
جەختیشیكردووەتەوە لەوەی كە لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیرەكاندا دەكات و دەسەڵاتە دەستوورییەكانی بەكاردەهێنێت، ئەگەر وەزیرێك شكستیهێنا ئەوا دەیگۆڕێت و بۆ ئەو مەبەستەش ڕێككەوتنی لەگەڵ لایەنەكاندا كردووە.