ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی سێ مانگی ڕابردووی هەرێم بڵاوكرایەوە و دەریدەخات كەمتر لە نیوەی داهاتەكە بۆ خەرجیی مووچە تەرخانكراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی وردەکاریی پڕۆسەی هەناردەکردن و داهاتی نەوتی لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵدا دوای وردبینیی کۆمپانیای دیلۆیت خستەڕوو.
بەپێی خشتەكە 37 ملیۆن و 618 هەزار و 577 بەرمیل نەوت لەڕێی بۆرییەوە هەناردەكراوە و داهاتەكەی سێ ملیار و 776 ملیۆن و 446 هەزار و 251 دۆلار بووە بە نرخی 100.38 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.
هەروەها 237 هەزار و 475 بەرمیل نەوت بە نرخی 54.08 دۆلار دراوە بە پاڵاوگەكانی ناوخۆ و داهاتەكەی لەو سێ مانگەدا 12 ملیۆن و 844 هەزار و 28 دۆلار بووە.
هەر بەپێی خشتەكە كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو سێ ملیار و 789 ملیۆن و 290 هەزار و 279 دۆلار بووە، لەو بڕە یەك ملیار و 571 ملیۆن و 985 هەزار و 275 دۆلاری بۆ مووچە تەرخانكراوە.
ئەودوای پارەكەش كە زیاتر لە دوو ملیار و 217 ملیۆن دۆلارە بۆ دانەوەی شایستەی دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، قەرز و خەرجییەكانی دیكەی گواستنەوە و ئەمباركردنی خەرجكراوە.