نرخی نەوت زیاتر دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 89 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 83 دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
دوێنێ پێنجشەممە، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 90 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
جەنگی ئۆكرانیا هۆكارێك بووە بۆ گرانبوونی نرخی نەوت و غاز لە بازاڕەكانی جیهاندا كە ماوەی زیاتر لە حەوت مانگە نرخەكانیان جێگیرنەبووە و بەردەوام لە گۆڕانكاریدان.
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یۆنان، تورکیا تۆمەتباردەکات بە ڕێنماییکردنی کۆچبەران بۆ پەڕینەوەیان بەرەو ئاوەکانی یۆنان

پۆلیسی کەناراوەکانی ئەسینا ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردووەتەوە تێیدا دەردەکەوێت کە دوو کەشتیی پۆلیسی دەریایی تورکیا ڕێنمایی بەلەمێکی کۆچبەران دەکەن بۆ…
Total
0
Share