توركیا.. بوومەلەرزەیەک شارۆچکەی کورتڵانی هەژاند

سه‌رۆكایه‌تیی ئیدارەدانی‌ كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلە شارۆچکەی کورتڵانی سەربە پارێزگای سێرتی لە توركیا هەژاند.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، سه‌رۆكایه‌تیی ئیدارەدانی كاره‌سات و باری له‌ناكاوی توركیا ئاشکرایكردووە، کاتژمێر 8.45ی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی كانونی یەكەم، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی پێنج پلەی ڕێختەر شارۆچکەی کورتڵانی هەژاندووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 20 کیلۆمەتر ڕوویداوە.

شارۆچکەی کورتڵانی سەربە پارێزگای سێرتە لە توركیا.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەهۆی ڕودانی بومەلەرزەیەكەوە لە مانگی تشرینی یەكەم، لە ئیزمیر 115 كەس گیانیان لەدەستدا و هەزار و 34 كەسی دیكەش برينداربوون.

خەڵكی شارۆچەكەكە چوونەتە دەرەوەی ماڵەكانیان..

بابەتی پێشتر

مامۆستایانی سەر بە هەرێم لە كەركوك داوای موچەكانیان دەكەن

بابەتی دواتر

لە هەرێم 120 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن و "ژیانیان یەكسانە بە دۆزەخ"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share