بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری كۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی و هادی عامری

سەرۆکی یەکێتی لە بەغداد لەگەڵ سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح کۆبووەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتح لە بەغداد کۆبووەوە و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و تێپەڕاندنی بەربەستەكان كرا و هەنگاوەكانی تێپەڕاندنی ئەو تەنگژە سیاسییەی عێراقی تێكەوتووە تاوتوێكرا.

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە گفتوگۆ و ڕێككەوتنی نیشتمانی كردەوە لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی ڕاستەقینە.

سەرۆكی یەكێتی وتیشی، “عێراق بە دۆخێكی سیاسیی هەستیاردا تێدەپەڕێت و ئەركی هەموولایەكە بە ڕۆحێكی بەرپرسیارانەوە مامەڵە بكەن و كار بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی سەقامگیر بكەن”.

بابەتی پێشتر

پەیامێك لە ‎نوێنەرانی خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە

بابەتی دواتر

بومەلەرزەیەکی بەهێز مەکسیکی هەژاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share