لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری دانوستانی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراکرد.

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، “ژمارەیەک لە گەورە دانوستانکاران لەگەڵ ئەو شاندە ئێرانییەن کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتوونەتە نیوۆرکی ئەمریکا، تائێستا پلانێکی دیاریکراو نییە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەبارەی دۆسیە ئەتۆمییەکەوە، بەڵام شتێکی ئاساییە کۆبوونەوە و دانوستان لەنێوان نوێنەرانی وڵاتەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبچێت”.

وتیشی،”تاران مێزی گفتوگۆی جێنەهێشتووە، هەر هەلێک دەقۆزێتەوە بۆ خستنەڕووی بۆچوونە مەنتقی و بوونیاتنەرانە”.

ئاشکراشیکرد، “ئەگەری کۆبوونەوە و دانووستان لەبارەی دۆسیە ئەتۆمیەکەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هەیە”.

بابەتی پێشتر

بە تۆمەتی دەستدرێژیی سێكسی حەمکۆ ساڵێك دەخرێتە زیندان

بابەتی دواتر

لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەندازیارێکیدا ئەمریکا سەرکردەیەکی تاڵیبان ئازاد دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share