سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پڕۆژە یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پەروەردە و فێرکاری خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەکرێت.
لە بانگهێشتنامەیەکدا کە ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی پەرلەمانتارانی کردووە هاتووە، لە کاتژمێر 10:00ی پیشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ کۆبوونەوە.
بەرنامەی کۆبوونەوەکە بەمشێوەیە دەبێت:
-خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (78، 88، 89، 97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان.
1 – پێشنیازەیاسای (بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژیی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)
3 – پێشنیازەیاسای (پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق