كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا یەك ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئوردن كردووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ تێیدا هاتووە، داهاتی نەوتی فرۆشراوی عێراق كە هەناردەی ئوردن كراوە گەیشتووەتە 122 ملیۆن و 588 هەزارو 128 دۆلار و و نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاو بە 91 دۆلار و 552 سەنت فرۆشراوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە مانگی ئەیلولی 2021دا بەپێی ڕێككەوتنێك 10 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە كێڵگەكانی كەركوك بفرۆشرێت و گرێبەستەكە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا كۆتاییهات.