ئەمریکا چاوەڕێی خراپترین باهۆز دەکات کە لە مێژووی نوێدا ڕوویدابێت

دانیشتووانی ڕۆژئاوای ویلایەتی ئالاسکای ئەمریکا ئامادەکاریی بۆ باهۆزێکی بەهێز دەکەن، کە وەک شارەزایانی بواری کەشناسیی لە ئەمریکا باسی دەکەن خراپترینە لە مێژووی نوێدا.

ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس بڵاویکردووەتەوە، باهۆزەکە دەبێتە هۆی گەردەلولی توند، شەپۆلی زۆر گەورە، کە دەبێتەهۆی پچڕانی کارەبا و دروستبوونی لافاو.

ڕیک تۆمان پسپۆڕی کەشوهەوا لە زانکۆی ئالاسکا فێربانکس دەڵێت، باهۆزەکە کاریگەریی لەسەر شێوازی کەشوهەوای دوور لە ئەلاسکاش هەیە و زریانەکە بە مێژوویی ناودەبات.

ئەو شارەزا ئەمریکییە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، “لە 10 ساڵی داهاتوودا ئەو باهۆزەی لە ئەیلولی ئەمساڵدا ڕوودەدات، وەک نمونەی زریان و کارەساتی بەهێز باسی لێوەدەکرێت”.

فەرمانگەی کەشوهەوای نیشتمانیی ئەمریکا باس لەوەدەکات، باهۆزەکە ئاستی ئاو پێنج مەتر لە دۆخی ئاسایی زیاتر بەرزدەکاتەوە، کە دەبێتەهۆی زریان و لافاوی توند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەکانی ئاو دڵنیایی دەدات کەمئاوی کاریگەریی لەسەر ئاوی خواردنەوە نابێت

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق جەختدەکاتەوە کەمئاوی کاریگەریی نابێت لەسەر ئاوی خواردنەوەی هاوڵاتییان و ڕایگەیاندووە، ئەگەر کەمئاوی بەمجۆرە بەردەوامبێت…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌خته‌ له‌ جیهاندا کەشوهەوایە

راپۆرتێکی نوێ ئاشکرایدەکات لە دوای بەدخۆراکی پیسبوونی هەوا دووه‌م مه‌ترسیدارترین هۆكاری مردنی پێشوه‌ختەیه‌ جیهاندا. راپۆرتەکە لەلایەن زانایانی دامه‌زراوه‌ی…
Total
0
Share