پەرلەمانتارێك: هەنگاونان بۆ پێكهێنانی حكومەت بە ڕێككەوتن و سازان یەكلابووەتەوە

هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەواوبوونی ڕێوڕەسمی چلە چاوەڕوان دەكرێت جارێكی دیكە هەنگاوە سیاسییەكان لە عێراق دەستپێبكەنەوە، پەرلەمانتارێكی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، پرسی پێكهێنانی حكومەت بەڕێككەوتن و سازان یەكلابووەتەوە و پاشەكشەی تیاناكرێت.

عارف حەمامی، پەرلەمانتاری چێوەی هەماهەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، پرسی پێكهێنانی حكومەتی نوێ بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سودانی بە ڕێككەوتن و سازانی سەرجەم هێزە سیاسییەكانی عێراق یەكلابووەتەوە، پاشەكشەی تیاناكرێت.

حەمامی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا وتیشی، “پاش كۆتاییهاتنی ڕێوڕەسمی زیارەتی چلە بە چەند ڕۆژێك پێكهێنانی حكومەتی نوێ یەكلادەكرێتەوە، كاندیدی چێوە بۆ سەرۆكایەتیی وەزیران لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانییەوە پشتیوانی دەكرێت”.

لەلایەكی دیكەوە سایتی (بەغداد لیەوم) لە زاری سەرچاوەیەكی سیاسیی ئاگادارەوە ڕایگەیاند، چێوەی هەماهەنگی دەستنیشانكردنی موحسین مەندەلاوی پەرلەمانتاری سەربەخۆی كوردی بۆ پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران یەكلاكردووەتەوە.

مەندەلاوی كوردی فەیلییە و كاندیدی سەربەخۆ بووە لە بازنەی بەغداد، بەپێی سەرچاوەكە پێشنیاركردنی ناوەكەی بۆ ئەو پۆستە بۆ ڕازیكردنی هێزە كوردییەكانی ناو چێوەی هەماهەنگییە، جگە لە فراكسیۆنە سەربەخۆكان.

لەگەڵ ئەوەشدا بەشێك لە چاودێران هۆشداری لە سەرهەڵدانی بارگرژی لەدوای هەر هەنگاوێكی لەو جۆرە دەدەن، بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەكە لە ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرین، كە چاوەڕوان دەكرێت لەلایەن شوێنكەوتووانی ڕەوتی سەدرەوە یادیبكرێتەوە، ئەمەش واتای گەڕانەوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دەدات، لەگەڵ ئەگەری دووبارە هەڵكوتانەسەر بینای ئەنجومەنی نوێنەران بۆ كۆتاییهێنان بە هیوای چێوەی هەماهەنگی لە كاراكردنەوەی ئەنجومەنەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بەپێی رێككەوتنەكە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەردەگرن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ…
زیاتر ببینە

پاش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار؛ چی بەربەستێک لەبەردەم ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانە؟

پاش هەڵبژاردنی نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتی وەک سەرۆککۆماری نوێی عێراق، قۆناغی داهاتوو ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێیە؛ ئەم پڕۆسەیەش لەنێوان…
Total
0
Share