وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر كوژرانی ئەفسەرەكە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، ئەفسەرێكیان لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكراوە و گیانیلەدەستداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سنووری قەزای ئاكرێ عەقید سابر جومعە ئاكرێی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن كەسێكی نەناسراوەوە، دەستڕێژی گوللەی لێكراوە

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەفسەرەكە دەستبەجێ لەو شوێنە گیانیلەدەستداوە هاوسەر و منداڵێكیشی بریندارن لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەكە كردووە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی گرانیی نرخی خزمەتگوزاریی سیتییەكانەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

بابەتی دواتر

پێدانی كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان زیادكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ئاشکرادەکات

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، سەرجەم ئامادەکارییەکانی دابەشکردنی زەوی تەواوکراون و چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیرانن بۆ گەڕاندنەوەی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی…
Total
0
Share