ئەفسەرێكی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئاكرێ كوژرا

ئەفسەرێكی بەرێوەبەرایەتیی مەشقیی سەربازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە لە قەزای ئاكرێ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژرا تا ئێستا تەقەكەرەكە دەستگیرنەكراوە.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەقید سابر ئاكرێی ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە قەزای ئاكرێ درایە بەر دەستڕێژی گوللە و كوژراوە تائێستا هۆكارەكەی ئاشكرانەكراوە.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، تا ئێستا تەقەكەرەكە دەستگیرنەكراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

ئاسایشی سلێمانی: ئەو كەسەی باوكی خۆی كوشت دەستگیرمان كرد

بابەتی دواتر

لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا منداڵێك گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share